له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتوه وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عیراق به‌بێ هیچ كێبڕكێیه‌ك ته‌نده‌ری كاری پرۆژه‌یه‌كی هێڵی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن كه بریتییه له "هەڵکەندن و دانانی ڕێڕەوی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک و چاککردنەوە"ـی داوه‌ته كۆمپانیای موهه‌ندیس.
ئه‌مرۆش لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق لهراگهیهنراوێكیدا بونی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: كۆمپانیای موهه‌ندیس كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه، كه ئه‌ویش دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومییه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌پرۆژه‌و گرێبه‌سته‌كان به‌شداری بكات.