ئەسیر غرێری، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵەكانی عێراقییە كردوەو دەڵێت" وەزارەتی بازرگانی ئامادەیە بەهاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەتی بەهێز، ژیان بۆ مۆڵەكانی بازرگانی بگەڕێنێتەوە كە لەڕابردوو بەبازاڕی ناوەندی (ئەسواق مەركەزی) بەناوبانگ بوو.
ئاماژەی بەوەش كرد" ئەمڕۆ هایپەر مارکێت خزمەتگوزارییەکی کێبڕکێی ڕاستەقینە پێشکەش دەکات بەبەشداری کەرتی تایبەت و پیشەسازی ناوخۆیی، بۆ دابینکردنی باشترین کاڵا و بەهەرزانترین نرخ بۆ هاوڵاتیان."
وتیشی" ئەم پلانە بەهاوكاری لەگەڵ كەرتی تایبەت ئامادەكراوەو لەرێگای كردنەوەی چەند بازاڕێك لەساڵحییە و بەیاع و شاری سەدر و حوڕییەو شەعب لە بەغدا جێبەجێكراوەو بەم نزیكانە پارێزگاكانی نەجەف و كەركوك و موسڵ و ئەوانی تریش دەگرێتەوە."