لە بەشی دەرهێناندا ئەمین ئەمینی لە لاهیجانەوە نازناوی هەڵبژێردراوی ئەم بەشەی بۆ شانۆنامەی "مرۆڤی دوایین هەڵە" (انسان خطای آخر) بەدەستهێنا.
هەروەها ئەفشین خدری لە سنەوە، بۆ دەرهێنانی شانۆنامەی "حەنان"، لەلایەن دەستەی داوەرییەوە بە شایستەی پێزانینی تایبەت ناسێندرا.
لە بەشی دیزاینی فەزا، پەیکەری فێستیڤاڵ بەخشرایە ئەمین ڕەجەبپوور لە قەزوین بەهۆی دیزاینکردنی شانۆنامەی "کۆتایی ئەم چیرۆکە" (تە این قصە)،و ئەمین ئەمینی لە لاهیجان بەهۆی دیزاینکردنی فەزای شانۆنامەی "پیاوی دوایین هەڵە" ڕێزی لێگیرا.
لە بەشی دیزاینی جلوبەرگدا، ئارەزوو عەلیپوور بۆ شانۆنامەی "مرۆڤی دوایین هەڵە"لە لاهیجانەوە و فریشتە کەریمی بۆ شانۆنامەی "فڕین" لە سەقزەوە ناسێندران.
لە بەشی مۆسیقادا، پەیکەری فێستیڤاڵ بەخشرایە عەلی ئیسماعیلی بەهۆی ئاوازدانانی شانۆنامەی "کۆتایی ئەم چیرۆکە".
لە بەشی دیزاین و بیرۆکەدا، ئەمین ڕەجەبپوور بە شانۆنامەی "کۆتایی ئەم چیرۆکە" لە قەزوین، ئارەزوو عەلیپوور بۆ شانۆنامەی "مرۆڤی دوایین هەڵە" لە لاهیجان و ئاراد پزیشکیان و ئەفشین خدری بۆ شانۆنامەی "حەنان" لە شاری سنە ڕێزیان لێگیرا.
لە بەشی نواندنی ژناندا، ئیلهام بەرزگر بۆ شانۆنامەی "کۆتایی ئەم چیرۆکە" لە قەزوین و یوسرا ناسریپوور بۆ شانۆنامەی "ژان کلاسیکۆ" بە شیاوی ڕێزلێنان ناسێندران و پەیکەری باشترین ئەکتەر بەخشرایە ڕۆژین فەزلی بەهۆی ڕۆڵی لە شانۆنامەی "حەنان"دا.
لە بەشی نواندنی پیاواندا، ڕەسووڵ ئەحمەدی بۆ شانۆی"چاوەڕوانی گۆدۆ" لە شاری مەریوانەوە ڕێزی لێگیرا و ئەمیر ڕەجەبپووریش بۆ ڕۆلێ لە شانۆی "کۆتایی ئەم چیرۆکە" لە قەزوین وەک هەڵبژێردراو ناسێندران.
لە بەشی دیزاینی پۆستەر و بروشوردا، حامید حەسەنی لە سەقز بۆ دیزاینی شانۆنامەی "فڕین" (پرواز) ڕێزی لێگیرا.
لە کۆتاییدا شانۆنامەکانی "حەنان" لە سنە، "مرۆڤی دوایین هەڵە" لە لاهیجان، "کۆتایی ئەم چیرۆکە" لە قەزوین و "فڕین" لە سەقزەوە وەک هەڵبژێردراوان بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی فەجر ناسێنران.
براوەکانی بەشی ئیسار و نیشتمان و هەمەلایەنە
لێژنەی داوەرانی بەشی ئیسار، نیشتمان و هەمەلایەنە پێکهاتبوو لە عەلیمحەمەد ڕادمەنش، فاتیح بادپەروا، نزار عەبدولڕەزاق لە تونس و موختار محەمەدی.
بە دەنگی لێژنەی داوەرانی بەشی ئیسارو خۆڕاگری، پلەی یەکەم بە شانۆنامەی ئەودیوی بێدەنگی لە ڕەشت و پلەی دووەم بە شانۆنامەی حەنان لە سنە و پلەی سێیەمیش بە شانۆنامەی شینگێڕ (مرثیەخوان) لە خوزستانەوە بەخشرا.
بە دەنگی لێژنەی داوەرانیلە بەشی هەمەلایەنە، گروپە شانۆگەریی شاری بچووک لە هەمەدان و پاپیۆنی سوور لە مێهریز وەک هەڵبژێردراو دەستنیشان کران.
بە دەنگی لێژنەی داوەرانی بەشی نیشتمان لە بەشی دیزاینی شانۆ، تابلۆی ڕێزلێنان بەخشرایە خەلیل ئیزەدیار بۆ شانۆنامەی فایلی پێنج لە سەرواوا، لە بەشی نواندندا، فاتمە مورادیئەکتەری شانۆنامەی ئاسکی کێوی لە خوزستان، لە بەشی دیزاین و ئایدیادا، سەعید زەبیحی بۆ بیرۆکەی شانۆنامەیحیکایەتیبەرد لە کرماشان.
لە بەشی دەرهێنانی بەشی نیشتماندا ، کیانوش فەتاحی دەرهێنەری شانۆنامەی مەسیر خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەڵبژێردرا و بڕوانامەی دیپلۆمی شەرەف و شانۆنامەی هەڵبژێردراویش هەر بەم شانۆگەریە بەخشرا.
بەشی توێژینەوەی فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی مەریوان
بە دەنگی لێژنەی داوەران لە بەشی تێزی دکتۆرا، میلاد حەسەننیا خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا و ڕەحیم عەبدولڕەحیم زادە هەڵبژێردرا.
لە بەشی تێزی ماستەردا، لێژنەی داوەران هیچ کام لە بەرهەمەکانیان بە شیاوی بەرزترین پلە نەزانی.
ڕێزلێنان لە هونەرمەندانی چالاک لە بواری شانۆی سەرشەقام
مەهدی حاجیان، ئەمیرحسین شەفیعی و سەلام نەباتی سێ هونەرمەندی چالاک لە بواری شانۆی سەرشەقام لە وڵاتدا بوون کە لەم ڕێوڕەسمەدا ڕێزیان لێگیرا.
لە بەشی تایبەتی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، شانۆنامەکانی ڕەستاخێز لە دەرهێنانی موختار محەمەدی خەڵکی مەریوان و پێنج هەزار و ٥٣٦ ئەستێرە لە دەرهێنانی مالیک ئابسالان خەڵکی دێهلۆران وەک هەڵبژێردراو ناسێنران.
لە بەشی منداڵانی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، بە دەنگی لێژنەی داوەری، شانۆنامەی شاری چیرۆکەکان لە دەرهێنانی وریا فەلاحی لە مەریوان وەک شانۆنامەی ئەم بەشە هەڵبژێردرا.
لە بەشی ڕێوڕەسم و نەریتیدا، دەستەی داوەران دەنگیان بە مۆسیقای شانۆنامەی "گەلاوێژ" لە شاری سنە دا و خەڵاتی دیزاینی فەزا بۆ شانۆنامەی "ئاهوو چێره" لە پارێزگای گیلان بەخشرا.
لێژنەی داوەری خەڵاتی تایبەتی نواندنی لەم بەشەدا بەخشی بە فەرید ڕەحیمی ئەکتەری شانۆنامەی "گەلاوێژ" خەڵکی شاری سنە و لە بەشی لێکۆڵینەوەشدا شانۆنامەی "نەورۆز دەریا" لە هورموزگان هەڵبژێردرا.
لە بەشی دەرهێناندا، حەسەن سوبحانی مینابی دەرهێنەری شانۆنامەی "نەورۆز دەریا" خەڵکی پارێزگای هورموزگان بۆ ڕێزی لێ گیرا، هەروەها ئارەزوو عەلیپوور بۆ شانۆنامەی "بارش" لە پارێزگای گیلانەوە هەڵبژێردرا و بە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر ناسێندرا.