حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن بە رۆژنامەی فەرمی راگەیاندووە: هەر جۆرە هەڵمەتێک یان چالاکیەکی بانگەشەکردن لەم ماوەیەدا، پێشێلکردنی روونی رێسا کارپێکراوەکانەو سەرپێچیکردنی ماوەی بێدەنگیی هەڵبژاردنە.
وتیشی" لە بەرامبەر سەرپێچیەکاندا کاندیدان روو بە ڕووی سزای دارایی یان ئیداری دەبنەوە، کە هاوتایە لەگەڵ قەبارەی سەرپێچییەکە."
حسن زایر وتیشی: رەنگە کۆمسیۆن رێوشوێنی توندتر بگرێتەبەر، تا دەگاتە دوورخستنەوەی كاندید لە هەڵبژاردن، ئەگەر سەرپێچیەکە بگاتە ئاستی تاوانی هەڵبژاردن.
هەر بۆیە تیمە مەیدانییەکانی کۆمسیۆن لە نزیکەوە چاودێری پابەندبوونی کاندیدەکان دەکەن لە ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنەکان، جا چ لە بانگەشەی مەیدانیدا بێت یان لە ڕێگەی دەزگاکانی راگەیاندن و سەكۆكانی سۆشیال میدیاوە بێت.
لە کۆتاییدا زایر جەختی لەوە کردەوە: پابەندبوون بە رێنماییەکان دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو کاندیدەکان مسۆگەر دەکات و پاكێتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەپارێزێت.
بۆیە داوای لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و کاندیدەکانیش کرد، ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنەکان رەچاو بکەن و کەشێکی گونجاو بۆ هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و شەفاف دروست بکەن کە رەنگدانەوەی ئیرادەی دەنگدەران بێت.