سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بە گێڕانەوە لە دەزگای هەواڵگریی حەشدی شەعبی  ئەو وڵاتە، هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی سیخوڕیی سەر بە ڕژێمی زایۆنی و دەستگیرکردنی چوار هاووڵاتی سووری کە ئەندامی ئەو تۆڕە بوون، ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەغداد ئەلیەوم، سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند کە تۆڕێکی سیخوڕی ئیسرائیلی کە پێکهاتووە لە چوار هاوڵاتی سووری بە سەرۆکایەتی کەسێک بە ناوی "لۆرێنس" لە پارێزگای دیوانیە، دەستگیرکراون.
سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئامانجی ئەم تۆڕە کۆکردنەوەی زانیاری بووە لەسەر شوێنە ئەمنییە هەستیارەکان و ڕایانگەیاندووە: دەزگای هەواڵگریی حەشدی شەعبی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، لە ناو خانوویەکی کرێ لە سەنتەری پارێزگای دیوانیە، ئەندامانی ئەم تۆڕەیان دەستگیر کردووە.
ئەم سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە: نەخشە و وێنە لە تۆمەتباران دۆزرایەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە کە شوێن و خاڵە ئەمنییەکانیان لە هەردوو پارێزگای نەجەفی ئەشرەف و دیوانیە بەڵگە کردووە.
هاوکات لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە تۆمەتباران لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ لایەنێکی بیانی کە کاری دەکرد بۆ کۆکردنەوەی زانیاری ئەمنی بۆ ئیسرائیل.