بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دەتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین خەوێکی باش بۆ مرۆڤ لە شەودا زۆر پێویستە
و سوودبەخشە. چونکە خەوێکی خراپ ڕێگەیەکە بۆ کەمکردنەوەی تەرکیز و وزە بۆ ڕۆژی
دواتر. خەوێکی ئارام دەتوانێت وزەت پێ ببەخشێت و ئامادەت بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی
هەر شتێک کە لە پێشتایە.
بەداخەوە، چەندین
هۆکار هەن بۆ ئەوەی خەوی باش بەدەست نەهێنن، لە سەرەتا دەتوانین بڵێین ئەم کێشەیە
لە خووی خەوتنت دەست پێدەکات. بۆیە زانایان پێنج یاسای سەرەکی دەستنیشان دەکەن کە
چارەسەری زانستی و کرداری بۆ باشترکردنی کواڵیتی خەو و بەرزکردنەوەی ئاستی وزەی ڕۆژانە
دابین دەکەن.
1- بە ڕێکوپێکی
لە کاتێکی دیاریکراودا بخەوه و بەیانیان لە
کاتێکی گونجاودا لە خەو هەستە
2- ئەگەر
دەتەوێ خەوێکی باشت هەبێت، دڵنیا بە لەوەی که ژوورەکەت تاریکە. چونکە تاریکی هەستی
خەو لە تۆدا درووست دەکات
3- ژووری
گەرم پرۆسەی سروشتی خەو تێک دەدات و دەبێتە
هۆی ئەوەی کە مرۆڤ تووشی کێشە بێت لە خەوتن. بۆیە پێویستە پلەی گەرمی ژوورەکەت فێنک
بهێڵیتەوە
4- هەندێک
جار خەوتن زۆر سەخت دەبێت. لەم کاتەدا پێشنیار دەکرێت لە ژوورەکەتدا خۆت سەرقاڵ بکەیت
تا وردە وردە خەو بەسەرتدا زاڵ دەبێت.
5- خەو نەک
تەنیا بۆ هەستکردن بە وزە لە ڕۆژی دواتر گرنگە، بەڵکو ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە توانای
چارەسەرکردنی کێشەکان، بەهێزکردنی یادەوەری، ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان و بەهێزکردنی سیستەمی
بەرگری جەستە. توێژینەوە زانستییەکان دەریدەخەن کەمی خەو دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی تەرکیز،
زیادبوونی مەترسی ڕووداو، لاوازبوونی بڕیاردان و تەنانەت زیادبوونی مەترسی
تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ./.