بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، هەرچەندە مانچستەرسیتی وەرزێکی باشی نەبوو، بەڵام هێشتا بە یەکێک لە ڕکابەرەکانی
جامی جیهانی یانەکان دادەنرێت.
فیل فۆدن
یاریزانی مانچستەرسیتی لە سەرەتای گەشتی بۆ ئەمریکا و بەشداری لە جامی جیهانی یانەکان
ڕایگەیاند: لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکان قسەمان کرد و بە یەکترمان گوت کە بەدڵنیاییەوە ئەم جامە دەبەینەوە.
وتیشی: ئەمه ئامانجی سەرەکیمانە بۆ به شداریکردن له جامی جیهانی
یانەکان. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاستە کە لە یاریزانانی سیتی دەیبینم، بەدڵنیاییەوە
توانای ئەوەمان هەیە ببینە پاڵەوان. باشترینەکان لە جامی جیهانی یانەکان ئامادەن. هەروەها
خۆشحاڵم بەوەی کە بەرامبەر باشترینەکانی جیهان یاری دەکەین. من گرنگی بەم بابەتە دەدەم.
فیل فۆدن
لە درێژەدا ڕایگەیاند: من زۆر زۆر دڵخۆشم. ئەمە ڕووداوێکی نوێیە بۆ ئێمە کە پێشتر
نەمانبینیوە. هیچ شتێک لە ئەزموونی نوێ باشتر نییە. من زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەوەی بچمە
نێو یاریگا و خۆم پیشان بدەم./.