بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داهاتووی ڤیکتۆر گیوکرێس، گۆڵکەری بەهرەمەندی سپۆرتینگ، نادیارە و پەیوەندییەکەی لەگەڵ یانەی سپۆرتینگ ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت. میدیاکانی پورتوگال ماوەیەکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گیوکرێس کە دەیەوێت دوای وەرزێکی نایاب بچێتە یانەیەکی گەورە، ئێستا تووڕەیە لەوەی سپۆرتینگ نایەوێت وازی لێبهێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژنامەکانی پورتوگالی لە هەواڵێکی تایبەتدا بڵاویانکردەوە کە هیچ پێشنیارێکی فەرمی نەگەیشتووەتە سپۆرتینگ، بەڵام دوێنێ بۆ یەکەمجار ئۆفەرێکی فەرمی لەلایەن ئارسناڵەوە بۆ کڕینی گیوکرێس بەم یانە پورتوگاڵیەوە پێشکەش کراوە. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئۆفەرەکەی ئارسناڵ کەمتر بوو لەو بڕە پارەیەی کە پێشبینی دەکرا، سپۆرتینگ ڕەتی کردووەتەوە./.