شەممە، ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، موهەیمەن حەمدانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، و بەربژێری سەرکەوتوو بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەی دووبز، دەستڕێژی گولە لە ماڵیک دەکەن، بە پێی زانیارییەکان، ئەو پەرلەمانتارە و ژمارەیەک پاسەوانی بە هۆی نوسینی کۆمێنتەوە بۆ پەرلەمانتارەکە، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، هێرشیان کردوەتە سەر ماڵەکە و لە ئەنجامدا لە گەنجێکیان داوە و ئەفسەرێکی سوپای عێراقیشیان بە پلەی نەقیب بریندار کردوە.
هەتا ئەم کاتە هیچ یەکێک لە پاسەوانەکان و پەرلەمنتارەکە دەستگیر نەکراون.