یانەی لۆس ئەنجلۆس لیکەرز بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی سەبارەت بە کوڕەکەی لیبرۆن جەیمس کە نازناوی شای لێنراوە، بۆ یارییەکەی بەرامبەر میلواکی باکس، کە دووەم یاری لەسەریەکە بۆ هەردوو یانە، داوە و یاریزانەکەش خرایە پێکهاتەی سەرەکییەوە.
بڕیارەکەی جەی جەی ڕیدیکی سەرۆکی یانەی لیکەرز بۆ دانانی لیبرۆن جەیمس لە پێکهاتەی سەرەکیدا لەبری یاریزانانی وەک جارێد ڤاندەربیڵتی پسپۆڕی بەرگری یان داڵتۆن کیچامی لێدەر، نیشانەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی گەشەسەندنی جددی و توانایەکی بەرز لە کوڕەکەی لیبرۆن جەیمسدا دەبینێت.
برانی جەیمس تەمەن 21 ساڵ دەرچووی زانکۆی یو ئێس سی ئەمساڵ کاتێکی زۆری بۆ یاریکردنی نەبووە، بەڵام ئاستێکی ئومێدبەخشی لە هێڵی بەرگریدا نیشانداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لیبرۆن جەیمسی باوکی بەهۆی پێکانەوە تا ئێستا یەکەم یاری ئەم وەرزەی ئەنجام نەداوە.
لەم یارییەدا کە بە ئەنجامی 119-95 لە بەرژەوەندی لیکەرز کۆتایی هات، برایان جەیمس 10 خولەک بۆ تیپەکەی یاریی کرد.