وتیشی" کاندیدکردنی مالیکی بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری سیاسی نییە، بەڵکوو رەنگدانەوەی بەرژەوەندییە تەسکەکانە کە لەگەڵ ئاواتەکانی چاکسازیدا ناکۆکن، بۆیە رەوتی سەدر لە نزیکەوە چاودێری گۆڕانکارییەکان دەکات،
لە بارەی بایکۆتی رەوتەکەوە لە پرۆسەی سیاسیەوە وتی" ئەوە بە واتای غیاببوون لە گۆڕەپانەکەدا نییە، بەڵکوو پەیامێکی روونە دژی بەردەوامبوونی نوخبە کۆنەکان لە دەسەڵاتدا."
سەرکردەکە ئاماژەی بەوەش کرد" رەوتی سەدر مافی ئۆپۆزیسیۆنبوون و بەرگریکردن لە دیدگای نیشتمانی خۆی دەپارێزێت، بۆیە تێپەڕاندنی کاندیدبوونی مالیکی، رەنگە نائومێدی جەماوەری لە پرۆسە سیاسیەکە لێ بکەوێتەوەو پڕۆژەی چاکسازی لاواز بکات، هەروەها وتی" ئەگەر ئەم ئاراستەیە بەردەوام بێت، ئەوا رەوتەکە رەنگە ناچار دەبێت پێداچوونەوە بە ئامرازەکانی فشار بکات،
لەوانەش هاندانی شەقام بۆ هۆشداریدان بە هێزە سیاسییەکان لە مەترسییەکانی رادەستکردنی دەوڵەت بەوانەی کە گۆڕانکاری و چاکسازییان بەدەستنەهێناوە.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا سەرچاوەکە وتی" رەوتی سەدر لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات و سڵ ناکاتەوە لە رووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێک بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی گەندەڵی و شکست و بەدەستنەهێنانی چاکسازی و گۆڕانکاری، کە گەل و مەرجەعییەت داوای دەکەن.