محەمەد ئەمینی یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی ئێران کە بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە 24ی نوڤەمبەر گەشت بکات بۆ لوبنان و لە یەکەم پەنجەرەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2027دا بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق یاری بکات، بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەی بەرامبەر لیمانس لە خولی فەرەنسا نەیتوانی یاوەری هەڵبژاردەی ئێران بکات.
بەم پێیە پیتەر گریگۆریان یاریزانێکی تری باسکەی نیشتمانی ئێران بۆ بەشداریکردن لەم پێشبڕکێیانە زیادکرا بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی.
هەڵبژاردەی ئێران لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە لوبنان لە ڕۆژانی 6 و9ی مانگی سەرماوەزی 1404 ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی عێراق دەبێتەوە.