حەمیدڕەزا خوشبەخت زیادی کرد: بەرهەمە ناوخۆییەکان لە شارەکانی کرماشان، سنە، سەقز، مەریوان، ورمێ، ئیلام، مەهاباد، بۆکان، جوانڕۆ، بیجاڕ، بانە، دیواندەرە و بەرهەمە بیانییەکان لە وڵاتانی سووریا، تورکیا و هەرێمی کوردستانیعێراق، ڕەوانەی بیستەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز کراون.

بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری سەقز زیادی کرد: ئەم بەرهەمانە لەلایەن داوەرانی بەشی پێداچوونەوە بریتی لە: ڕەسووڵ بەنگین، کامەران شەهلایی، پەرویز ئەحمەدی، دوکتور محەمەد ڕەحیمیان و فەرزاد حەسەن‌میرزایی، هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە و ئەو بەرهەمانەی کە شایستەن بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکەدا هەڵدەبژێردرێن.

بیستەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، بە سکرتێریی دوکتور قوتبەدین سادقی، هونەرمەندی دیاری کوردستان بەڕێوە دەچێت.