ڕۆژی دووشەممە 24ی نوڤەمبەر پێشبڕکێی بەشی کۆتایی کێشی 55کیلۆگرامی پێشبڕکێی کاراتێ ئۆڵۆمپیادی نەژنەوایان بەڕێوەچوو.

لەو کێبەرکێیانەدا زەینەب حەسەنپوور بە ئەنجامی 1-0 بەرامبەر نوێنەری ڤەنزوێلا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

هەروەها نەهال زەکیزادە لە پێشبڕکێی کاراتێی ئۆڵۆمپیادی نەژنەوایاندا لە کۆتایی کێشی 50 کیلۆگرامدا بە شکستپێهێنانی ڕکابەرە ئۆکراینییەکەی میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.