مێهدی تارێمی، کاپتنی هەڵبژاردەی ئێران، لە هەڵسەنگاندنی تەکنیکی سایتی سۆفا سکۆر بە پشکی 7.6، بە باشترین یاریزانی ئۆڵۆمپیاکۆس بەرامبەر ڕیاڵ دەستنیشان کرا، بەڵام لە بەرامبەردا، کیلیان ئمباپێ باشترین یاریزانی ڕیاڵ بوو، بە بەدەستهێنانی 10 پشک لە کۆی گشتی 10 پشک.

لەم یارییەدا تارێمی 62 خولەک یاری کرد و گۆڵێکی جوانی تۆمار کرد.

یارییەکەی شەوی ڕابردووی ڕیاڵ و ئۆڵۆمپیاکۆس یەکێک بوو لە جوانترین و پڕگۆڵترین یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، کە دواجار بە ئەنجامی 4-3 لە بەرژەوەندی ڕیاڵ کۆتایی هات.

لەم یارییەدا کیلیان مباپێ بە تەنیا خۆی 4 گۆڵی بۆ ڕیال تۆمارکرد بەجۆرێک کە درەوشاوەیی تارێمی بە گۆڵە جوانەکەی بەرامبەر ڕیال نەبینرا.

بەپێی پێگەی سۆفا سکۆر، تارێمی بە باشترین یاریزانی ئۆڵۆمپیاکۆس ناسێندرا بە وردی 85% لە پاسە کورتەکان، 100% لە پاسە درێژەکان و تۆمارکردنی گۆڵ و دروستکردنی هەلێکی گەورەی تۆمارکردنی گۆڵ.