ئەیوب ئەلکەعبی، هێرشبەری یەکەمی ئۆڵۆمپیاکۆس، کە ڕووبەڕووی دابەزینێکی کاتی بووەوە، لە لێواری گەڕانەوەدایە بۆ لووتکەی خۆی، بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ (سێشەممە)ی سایتی سپۆرت 24، لە 3 یاری کۆتایی تیپەکەیدا 3 گۆڵ و ئەسیستێکی تۆمارکردووە.
گەڕانەوەی ئەلکەعبی بۆ لووتکەی خۆی یەکسانە لەگەڵ کورسی نشینی مێهدی تارێمی.
کاپتنی هەڵبژاردەی ئێران لە یاری ئەم دواییەی تیپەکەیدا بەهۆی پێکانێکی سووکەوە لە لیستی ئۆڵۆمپیاکۆس دەرکرا و ئەلکەعبی لەم یارییەشدا گۆڵێکی تۆمارکرد.
ماڵپەڕە یۆنانییەکە دەنووسێت، سەرهەڵدانەوەی نوێی ئەلکەعبی لە ئۆڵۆمپیاکۆسدا، پێگەی هێرشبەرانی دیکە دەخاتە مەترسییەوە و خۆی وەک ئەندامێکی هەمیشەیی هێرشەکە جێگیر دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی سپۆرت 24، کەعبی بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ گۆڵکاری ئەم وەرزەی ئۆڵۆمپیایکۆسە، گۆڵەکانی لە 3 یاری دواییندا بەڵێن دەدات لەم وەرزەدا 30 گۆڵ تۆمار بکات.