محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپلاتفۆرمی ئێكس نوسیویەتی"لەوەتەی بەرپرسیارێتیم وەرگرتوە، بەپەرۆش بوم لەسەر دروستکردنی دۆستایەتییەک کە خزمەت بەعێراق بکات. هەر لەسەرەتاوە لەوە تێگەیشتم کە پەیوەندی دۆستایەتی، نەک دوژمنایەتی، سەقامگیری و گەشەکردن و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکەمان دەستەبەر دەکات."

ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند"عێراق ئێستا بوەتە شوێنێکی زۆر هاوڕێیانەتر، ئەوان قسەمان لەگەڵ دەکەن، سەرۆکوەزیران لەگەڵ نزیکەی 78 وڵاتی دیکە منیان بۆ خەڵات نۆبڵ بەربژێر کرد."