بانکی ناوەندی ئەرجەنتین ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی دێسەمبەر ڕایگەیاند، پێش مۆندیالی ٢٠٢٦، دراوێکی تایبەتی ١٠٠ هەزار پێزۆیی وەک ڕێزلێنان لە دیێگۆ مارادۆنا و لیۆنێل مێسی چاپ دەکات.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی مارادۆنا و مێسی سێیەمین پاڵەوانێتی جامی جیهانی لە مێژوودا بەدەستهێنا.

پێشتر بانکی ناوەندی ئەرجەنتین دوای بردنەوەی مۆندیالی 2022، دراوێکی بە وێنەی مێسی و هاوڕێکانی چاپکردبوو.

دراوی پێشوو کە وێنەی لیۆنێل مێسی لەسەری چاپکرابوو، بڕی 1 هەزار پێزو بوو.

ئێستا بانکی ناوەندی ئەرجەنتین بڕیاریدا بەهای ئەو دراوە نوێیەی کە بە ناوی مارادۆنا و مێسی پێکەوە چاپی دەکات 100 هێندە زیاد بکات بۆ ئەوەی پێگەی بەنرخی ئەم دوو ئەفسانەی تۆپی پێیە لەو وڵاتەدا نیشان بدات.