بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا کەیومەرس حەیدەری بە ئاماژە بە بەردەوامی هێرشە درۆنییەکان بە تایبەت درۆنی خۆکوژی ئارەش بۆ سەر ناوچەکانی وەک تەل ئەبیب و حەیفا، ڕایگەیاند کە درۆنەکان بە تایبەتمەندی و هێزی ڕووخانی خۆیان لەوەدا سەرکەوتوو بوون کە ئامانجەکانیان بە وردی بپێکن.

ناوبراو وتی: دوژمن بزانێت کە هێرشەکان بە تایبەت لە لایەن هێزی وشکانی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە چەکی پێشکەوتوو زیاتر و بەردەوامتر دەبێت.

درۆنی خۆکوژی ئارەش بە توانای فڕینی 2 هەزار کیلۆمەتر و هێزی ڕووخانی زۆر، یەکێکە لە چەکە ستراتیژییەکانی ئێران لەم شەڕەی بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستیدا./.