بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم هێرشە کە وردبینی بەئامانجگرتنی مووشەکەکانی ئێران و زانیاری قووڵ لە سەر شوێنە ستراتیژی و هەستیارەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی پیشان دەدات، لە کاتێکدا بووە کە ئەو ڕژێمە بە تەواوی ئەو دامەزراوەی لە نەخشەی گوگڵدا شاردبووە و ڕێگری لێکردبوو.
سەرەڕای سانسۆری توندی هەواڵ و زانیارییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، ڕۆژنامەکانی هائارێتس و یەدیعۆت ئەحارۆنۆت دانیان بەوەدا ناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دامەزراوەی زانستیی وایزمەنیان لە شاری ڕەخووت لە باشوری تەل ئەبیب کردووەتە ئامانجی ڕاستەوخۆی هێرشە مووشەکییەکە و لە ئەنجامی ئەوەشدا سێ نهۆمی بینای ئەو دامەزراوە ڕووخاوە و بیناکە بە گشتی زیانی بەرچاوی بەرکەوتووە.
لێدانی ڕاستەوخۆی دامەزراوەی وایزمەن لە لایەن مووشەکەکانی ئێرانەوە کە بە مێشکی ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستی ناسراوە، لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ئەو ڕژێمە بە تەواوی شوێنی دامەزراوەکەی لە نەخشەی گوگڵ شاردبووە و لە ڕێگای نەخشەی ئۆنلاین یان مانگی دەستکردیشەوە توانای بینینی نەبووە.
ئەم ئاستە نهێنییە کە لە دامەزراوە ستراتیژییەکانی وەک وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە تەل ئەبیب یان پاڵاوگەکانی نەوت لە حەیفا تێپەڕ دەبێت، پیشاندەری پێگەی باڵای ئەم دامەزراوەیەی خستووەتەڕوو.
وێرانکردنی تەواوی بینای دامەزراوەی وایزمەن کە بە دەسکەوتێکی بەنرخ بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێت، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستیی تووشی سەرسوڕمان کردووە، سەرەڕای ڕێنماییە توندەکانی سانسۆری هەواڵەکانی ئەم شەڕە لە لایەن حکومەتەکەی نتانیاهۆوە لە سەرتاسەری ناوچە داگیرکراوەکان، نەیانتوانی زیان و خەسارەکان بشارنەوە و دانیان بەوەدا ناوە کە بینای ئەو دامەزراوەیە هیچ کەڵکێکی نەماوە./.