هەروەها ده‌شڵێت" ئه‌و قسه‌و بێزاركردنانه‌ كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ئێمه‌و پرۆسه‌ى ئاشتیى دروستناكات، چونكه‌ گرنگ په‌یامه‌كانى ئیمراڵى‌و ئۆجه‌لانه‌ كه‌ زۆر مه‌عقول‌و له‌جێگه‌ى خۆیاندان.

بە پێی راگەیاندراوێکی پێشووی بارەگای بارزانی

لە سەردانەکەی مەسعود بارزانیدا بۆ جزیرێ و بەشداری لە سیمپۆزیەمی مەلای جزیریدا، دەوڵەت باخچەلی، لێدوانی شۆڤێنی داوە لەسەر ئاڵای کوردستان کە لە سەر جل و بەرگی فەرمی پاسەوانەکانی بووە، بە پێی راگەیەنراوەکە" ئەو لێدوانانە دوورە لە هەموو عورفێکی پرۆتۆکۆلی، بۆیە هەر ئەو کات لە وەڵامدا بارەگاکە رایگەیاند"

ئەو قسانەی باخچەلی لەحاڵێکدایە کە هەموو ئەو وردەکارییە ئەمنی و ئەو ڕێوشوێنەی بۆ سەردانی مەسعود بارزانی گیرابوەبەر بەپێی تەوافوقێکی پڕۆتۆکۆلی بوە لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم و تورکیا،

لەگەڵ ئەوەشدا هەموجار لەکاتی سەردانی بەرپرسە باڵاکانی تورکیاش بۆ هەرێم یەکە سەربازییە تایبەتەکانی تورکیا لەگەڵیاندا هاتون و هیچ گرفتێک ڕوینەداوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سەردانەکەی مەسعود بارزانی پشتیوانیی بوو بۆ پڕۆسەی ئاشتی کە باخچەلی ئیدعاو پشتیوانی لێ دەکات.

بۆیە بارەگای بارزانی بە توندی وەڵامی باخچەلی دایەوەو وتی" ئێمە وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت کردوەو وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت هێناوە، بەڵام دیارە کە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانەو ئێستا لە پێستی مەڕدا .