لە کۆبوونەوەکەدا شەوی دووشەممە 8_12_2025 بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پرۆسەی هەڵبژاردن هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پایەکانی دیموکراسی لە وڵاتدا، قۆناغی دوای هەڵبژاردنیش ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکان قورستر دەکات کە بەپێی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن و خواستی هاوڵاتییان زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بڕەخسێنن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا کە جێی رەزامەندی هەمووان بێت.

قوباد تاڵەبانی دید و تێڕوانینی یەکێتی خستەڕوو کە پشتیوانی پێکهێنانی حکومەتێک دەکات کە توانای چاره‌سه‌ركردنی بنەڕەتی كێشه‌كانی نێوان هەرێم و بەغدادی هەبێت بەتایبەتیش کێشەی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان.