بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق سەید عەبدولڕەحیم موسەوی وتی: گەلی ئێران وەک چۆن کە کە لە مێژوودا ئەوەیان سەلماندووە، هیچ کات خۆیان لە بەرامبەر دەستدرێژییەکاندا بەدەستەوە نادەن و لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییەی ئێستای ڕژێمی زایۆنیستیش قارەمانانە وەستاون و ئەو ڕژێمە بە سزای خۆی دەگەێنن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوەی تا ئێستا وەک هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان کراوە، بۆ بەرگری بووە، بەڵام قۆناغی سزادانی ڕژێمی زایۆنیستی جێبەجێ دەکرێت.
فەریق موسەوی بە دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بە تایبەت شارەکانی تەل ئەبیب و حەیفای ڕاگەیاند کە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ئەو دوو شارە چۆڵ بکەن و خۆیان نەکەنە قوربانیی سیاسەتەکانی بنیامین نتانیاهۆ./.