دیدارەکە لە نووسینگەی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەنجامدرا.

لە سەرەتای دیدارەکە، لەتیف نێروەیی بەگەرمی بەخێرهاتنی ڕەزا ڕەحمەتیان بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی جام کوردی کرد و جەختی لە گرنگی پتەوکردنی هاریکاری میدیایی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە.

نێروەیی وێڕای بەرزنرخاندنی ڕەوتی پەرەسەندنی تۆڕی میدیایی جام کوردی لە هەرێمی کوردستان، هەوڵ و چالاکییەکان و ڕۆڵی کاریگەری ئەم میدیایەی لە بوارەکانی هەواڵ و ڕۆشنبیری و شیکاریدا بەنرخ و گرنگ وەسف کرد.

دواتر بەڕێوەبەری جام کوردی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ١٠ ساڵ چالاکیی بەردەوام و ئامادەبوونی کاریگەری ئەم تۆڕە میدیاییە لە هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد، هەروەها جەختی لە ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی میدیایی و جێبەجێکردنی بەرنامەی هاوبەش کردەوە.

لەم دیدارەدا، دوکتور هاونیاز سامی راوێژکاری دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و مامۆستای زانکۆ و كوردۆ عەلی بەڕێوەبەری گشتی كەناڵی گەلی كوردستان ڕا و بۆچوونی خۆیان لەبارەی هاوکاریی میدیایی خستەڕوو.