نەهورای کە سەربازێکی ئیسرائیلیە لە فەیسبووكی خۆی پۆستێكی لەسەر ئەو هاوڕێیەی كردبووە و نوسیوێتی "لە كۆتاییدا منیش دەگەم بە تۆ لەژێر زەوی و لە گۆڕستانی كەفار یۆنا .

ماوەیەكی كەم دوای ئەم پۆستە، (نەهورای بارزانی)ـش خۆی كوشت و گەیشتەوە بە دۆزەخی هاوڕێكەی كە پێش نەهورای خۆی كوشتبوو .

نەهورای بارزانی و هاوڕێكەی، هەردووكیان سەربازی زایۆنیی بوون، ماوەی دوو ساڵ لە غەزە بەشداربون لە كۆمەڵكوژكردنی دانیشتوانە بێ گوناهەكەی .

لەپاش كۆتاییهاتنی شەڕ و گەڕانەوەیان بۆ قەوارە كاتییەكە، توشی نەخۆشی دەروونی دەبن و هەردووكیان بە (خۆكوشتن) كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا .

میدیای عیبری دەڵێت؛ خۆكوشتن لەناو سەربازانی سوپادا بەڕێژەیەكی زۆر مەترسیدار زیادیكردوە.