چاوەڕواندهكرێت، تا کۆتایی ئەم مانگە سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بەهەڵبژاردن تەواوبکرێنو دادگای فیدراڵیش ناوی کاندیدە براوەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق پەسەندبکات، لەهەنگاوی دواتریشدا سەرۆکی پەرلەمان لەپشکی سوننەکانو سەرۆک کۆماریش لەپشکی کورد هەڵدەبژێردرێت، دواتریش سەرۆک کۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.
لهوبارهیهوه فەهد جبوریی ئەندامی ڕەوتی حیکمە کە یەکێکە لەلایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، کاندیدی سەرۆک وەزیران بەگوێرەی ئەو پێوەرانە دیاریدەکرێت کە پێشوەخت دانراونو نۆ کەس مەرجەکانیان تێدایە، دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبونەوەی یەکلاییکەرەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران دەکات.
وتوشیهتى، "بڕیار لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێککەوتن دەدرێتو هەر بڕیارێکیش بدرێت هەموان پابەندی دەبن".