بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، مێژووی بەلەمەکە دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی یەکەمی سەدەی یەکەمی زایینی، درێژی بەلەمەکە 35 مەتر بووە و توانای هەڵگرتنی کابینی ناوەندی و کابینەیەکی گرانبەها و تەیاریشی بووە.
ئەسکەندەریە بە پەرستگا و کۆشک و فانۆسە دەریاییە بەناوبانگەکەی کە بەرزییەکەی ١٣٠ مەترە و یەکێکە لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکانی جیهانی کۆن، سەردەمێک بە یەکێک لە شارە هەرە شایستەکانی جیهانی کۆن دادەنرا.
ئەو بەلەمە لە دوورگەی ئەنتیرۆدۆس دۆزرایەوە، دوورگەیەک کە ئێستا لە ژێر ئاودایە و سەردەمانێک بەشێک بووە لە بەندەری گەورەی ئەسکەندەریە.
سترابۆ، جوگرافیناس و مێژوونووس و فەیلەسوفێکی یۆنانی کە لە نزیکەی ساڵانی ٦٤ی پێش زایین تا ٢٤ی پاش زایین ژیاوە، لە دەوروبەری ساڵانی ٢٩-٢٥ پێش زایین سەردانی شارەکەی کردووە و سەبارەت بەم جۆرە بەلەمانە نووسیویەتی: ئەم کەشتییانە شایستەن و دەربار بۆ گەشتکردن بەکاریان دەهێنن؛ هەروەها ئاهەنگگێڕان لە ڕێگای ئەسکەندەریاوە دەچنە نێو ئاهەنگەکە بۆ هەموو ڕۆژێک و هەموو شەوێک کەشتیەکان پڕن لەو کەسانەی کە فلوت دەژەنن و سەماکردن.
هەڵکۆڵینەکان لەلایەن ڕێکخراوەی ئەوروپی شوێنەوارناسی ژێر ئاو (IEASM) و بە سەرپەرشتی فرانک گۆدیۆ، مامۆستای شوێنەوارناسی دەریایی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ئەنجامدرا.
گۆدیۆ بە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی وتووە: "ئەمە دۆزینەوەیەکی زۆر ورووژێنەرە، چونکە یەکەمجارە بەلەمێکی لەو شێوەیە لە میسردا بدۆزرێتەوە کەوا، لە نووسراوەی نووسەرە کۆنەکاندا وەسف کراون، لەنێویاندا سترابۆ، بەڵام تا ئێستا هیچ بەلەمێکی ڕاستەقینە لەو شێوەیە نەدۆزرابوویەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بەلەمەکە زۆر گەورە بووە، چونکە کۆڵەکەکانی کەوا هێشتاکوو بە باشی ماون ئاماژەن بۆ ئەوەی کە کەشتییەکە نزیکەی ٧ مەتر پانی بووە.
دۆزینەوەکە تەنها ٧ مەتر لە ژێر ئاوەکەدا و ١.٥ مەتر لە ژێر نیشتووەکەدا بووە.