پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی بازدانی ئەسپ، CSI *1، لە شاری ئەبوزەبی لە بەشی بەرزی 105 سانتیمەتردا بەڕێوەچوو.

دیانا حسێن حەیدەری، سوارچاکی گەنجی وڵاتی ئێران، لە بەشی دوو قۆناغی تایبەتدا Roosje van de Meyhoeve وSpecial Two Phase بە ئاستێکی بەرچاو لە نێوان 63 سوارچاکی بەشداربوودا پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

ناوبراو لە قۆناغی یەکەمدا 36.41 چرکە و لە قۆناغی دووەمدا 23.08 چرکەی تۆمارکردووە و بە تێپەڕاندنی وردی لە ڕێڕەوی پێشبڕکێکەدا پلەی دووەمی لەم پێشبڕکێیە نێودەوڵەتییەدا بەدەستهێناوە.