کامران فانی پێرستنووس و کتێبناسی پێشەنگ و ناسراوی ئێرانی بەرواری 25ی خاکەلێوەی ساڵی 1323 لە شاری قەزوین لە دایک بوو.
بەشێک لە بەرهەمەکانی ناوبراو بریتین لە: "سەردێڕی بابەتی فارسی"، "پۆلێنکردنی مێژووی ئێران"، "پۆلێنکردنی فەلسەفەی ئیسلامی"، "فەرهەنگی بابەتیی قورئانی پیرۆز"، "جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم"، "ئینسایکلۆپیدیای شێعە (نووسەر و سەرنوسەر)"، "ئینسایکلۆپیدیای منداڵان و هەرزەکاران"، "زانست لە مێژوودا"، "جۆن بێرناڵ (وەرگێڕان)"، "زەردەشت"، "سیاسەتوان یان ساحیر؟" "هێنینگ (وەرگێڕان)"، "ڕەفتاری ڕۆحی بیتهۆڤن"، "سالیڤان (وەرگێڕان)"، "وتاری پوشکین"، "دۆستۆیڤسکی (وەرگێڕان)"، "ئەنتۆین چێخۆڤ (وەرگێڕان)"، "مرۆڤە ماشینییەکان: ڕۆبۆتەکان"، "کارل چاپێک (وەرگێڕان)"، "پشیلە و مشک"، "گونتەر گراس (وەرگێڕان)".