موحسین پاکنەژاد لەگەڵ ئەندرێ کوزنتسۆڤ وەزیری پیشەسازی بیلاڕوسیا کۆبووەتەوە. لە میانەی دیدارەکەدا باس لە پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش لە بوارەکانی وزە، پیشەسازی، و پترۆکیمیایی کرا.
ناوبراو لەم دیدارەدا ئاماژەی بە تواناکانی هاوکاریی گونجاوی دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان بەتایبەتی لە کەرتی وزەدا کرد و وتی: ئێران وڵاتی هەلە زێڕینەکانی وەبەرهێنانە بە تایبەت لە کەرتی نەوت و گازدا و بۆ ئەوەی وڵاتانی دۆست بتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن، ئێمە سەبەتەیەک گرێبەستمان داڕشتووە و ئامادەمان کردووە، بەتایبەتی لە کەرتی سەرەوە، کە توانای دروستکردنی دەرفەتی بردنەوە-بردنەوەی هەیە بۆ هەردوو لایەن.
لەم دیدارەدا، ئەندرێ کوزنتسۆڤ، وەزیری پیشەسازیی بیلاڕوسیا، جەختی لە بەدواداچوونی هاوکارییەکانی پێشووی نێوان دوو وڵات کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە یەکەم گەشتی بووە بۆ ئێران و هەستێکی باشی هەیە و وتی: ئێمە ئامادەین بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی پترۆکیمیایی و هەناردەکردنی بەرهەم و کاتالیستەکان بۆ بیلاڕووسا.