کاروانی وڵاتی ئێران بە ناوی "منداڵانی ئێران، باڵوێزەکانی سەرکەوتن" و بە دروشمی "ئیمان، کۆڵنەدان، دەسەڵات"، توانی لە کێبڕکێ لەگەڵ نوێنەرانی ٣٤ وڵاتی ئاسیادا، ٧٦ مەدالیای زێڕ، ٩٦ مەدالیای زیو و ٨٨ برۆنز بەدەستبهێنێت و بە کۆی گشتی ٢٦٢ مەدالیا ڕیکۆردێکی نوێ لە مێژووی ئامادەبوونی ئێران لە یارییەکانی پارائۆاۆمپیادی لاواندا تۆمار بکات.
لەم پێشبڕکێیەدا، ١٩٤ وەرزشکاری ئێرانی لە ١١ لقی وەرزشی تایبەت بە کوڕان و ١٠ لقی وەرزشی تایبەت بە کچان یاریگاکەیان گرتە دەست و بە گەشەیەکی بەرچاو بە بەراورد لەگەڵ قۆناغی پێشوو، ڕەوتی پەرەسەندنی وەرزشی پارالۆمپیکی وڵاتەکەیان بە باشی نیشان دا.
لە خولی پێشووی ئەم پێشبڕکێیانەدا (بەحرەین ٢٠٢١)، تیپی ئێرانی بە ١٤٥ وەرزشوان ١٤٤ میدالیای بەدەستهێنابوو، بەڵام لە یارییەکانی پارائۆڵۆمپیادی لاوانی ئاسیای ٢٠٢٥دا لە ئیمارات، بە بازدانێکی بەرچاو، کۆی میدالیای وڵاتەکە بۆ ٢٦٢ میدالیا بەرزبووەوە؛ ئامارێک کە بە بەرزترین ژمارەی پێوانەیی ئێران لە سەردەمە جیاوازەکانی ئەم یارییانە دادەنرێت. لەم دەستکەوتە پڕشانازییەدا، زۆرترین پشکی میدالیاکان بە ١٠٤ مەدالیا بۆ پارا مەلەوانی و بە ٨٢ مەدالیا بۆ وەرزشی ڕاکردن تۆمار کرا. هەروەها لقە وەرزشییەکانی دیکەش لەوانە پارا فڕێدان، پارا کێش هەڵگرتن، پارا تایکواندۆ، پارا تێنس، باسکە سێ کەسیی لەسەر کورسی تەگەرەدار، ڕۆڵێکی کاریگەریان لە سەرکەوتنی پێشبڕکێی هەڵبژاردەی ئێراندا گێڕا.