بەپێی ڕاپۆرتی میدیای زایۆنی یەدیعۆت ئاحارانۆت، نوێنەری سوپای ڕژێمی زایۆنی لە کۆبوونەوەی لیژنەی کاروباری دەرەوە و ئاسایشی کەنیسێت (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی) ڕایگەیاند، سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان دانیان بەوەداناوە کە لە پێکدادانی داهاتوودا ئێران توانای تەقاندنی مووشەکی هاوکاتی زۆری هەیە بەرەو ئیسرائیل. ناوبراو ئەم ژمارەیەی بە نێوان ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ مووشەک خەمڵاندووە.
لەم کۆبوونەوەی کەنیسێتدا، کە نهێنی بووە و تەنیا چەن زانیاریی سنووردار بڵاوکراوەتەوە؛ نوێنەری سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاندووە؛ نزیکەی ٦ مانگ دوای جەنگی ١٢ ڕۆژە، ئێران دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی، وەک جاران و تەنانەت بە خێراییەکی زیاتر کردووەتەوە.