بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێپ گواردیۆلا بڕیارێکی قورسیدا و جاک گریلیشی لە پێکهاتەی 27 یاریزانی بۆ جامی جیهانی یانەکان لە ئەمریکا دوورخستەوە. یانەی مانچستەر سیتی 100 ملیۆن پۆندی داوە بۆ کڕینی گریلیش لە ساڵی 2021. ئێستا ناپۆلی حەز بە کڕینی ئەم یاریزانە دەکات و میدیا وەرزشییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە مانچستەر سیتی ئامادەیە ئۆفەرێکی نزیکەی 45 ملیۆن پۆند بۆ فرۆشتنی قبوڵ بکات./.