بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له درێژەی یاریەکانی قۆناغی یەکەمی جامی جیهانی یانەکان، یانەی پاریس سانجێرمان بە ئەنجامی 4-0 له یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوه.

مارکینۆس بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمان دوای بردنەوەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە قۆناغی یەکەمی گرووپەکانی جامی جیهانی یانەکان ڕایگەیاند: من زۆر ڕازیم لە ئاستی ئێستای تیپەکە. ڕاهێنەرەکەمان زۆر بەهرەمەندە. ئێمە چامپیۆنزلیگمان بردەوە و ئێستاش هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ بردنەوەی یارییەکانی دیکە. تیپەکە ئاستی بەرزی خۆی بە یاریزانی گەنج و بەهرەمەند پاراستووە.

کاپتنی یانەی پاریس سانجێرمان سەبارەت به لویس ئەنریکی ڕایگەیاند: کاتێک بارودۆخی تیپەکە باش دەڕوات، ئەو هاندانێکی زۆرمان پێدەبەخشێت و کاتێک باش ناڕوات، ڕاهێنانی زیاترمان دەدات. ئەو زۆر باشە لە هاندان، و لەگەڵیدا دەزانین چی بکەین، چۆن ڕاهێنان بکەین و چۆن یاری بکەین./.