لەم پێوەندییەدا ڕاوێژکاری کاروباری فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مالیزیا بە هاوکاری زانکۆی مالایا و مۆزەخانەی نیشتمانی هونەری مالیزیا، سێ بەرنامەی فەرهەنگی و هونەری بۆ خوێندکاران و پرۆفیسۆر، ڕۆشنبیران و هونەردۆستانی مالیزیا و ئێرانی، باڵوێز و ئەندامانی باڵوێزخانەی نیشتەجێ و هەروەها ئێرانییەکانی نیشتەجێی مالیزیا بەڕێوە دەبات.

ئەم بەرنامانە بریتین لە " دانیشتنی زانستی، ناساندنی مۆسیقای ئێرانی و پێشکەشکردنی فۆلکلۆری شەوی یەڵدا"، "تایبەتی شەوی یەڵدا بۆ هاووڵاتیانی مالیزیا" و "تایبەتی شەوی یەڵدا بۆ ئێرانییە دانشتووەکان".

بەڕێوەچوونی بەرنامەیەکی تایبەت بۆ ئێرانییەکانی نیشتەجێی مالیزیا و فارسی زمانان، بەرنامەیەکی دیکەیە بۆ پاراستنی نەریتی شەوی یەڵدا لەم وڵاتەدا.

کۆبوونەوەی زانستی شەوی یەڵدا؛ ناساندنی مۆسیقای ئێرانی و نمایشکردنی فۆلکلۆر لە 19ی دێسەمبەری 2025 کە هاوتایە لەگەڵ 28ی سەرماوەز لە زانکۆی مالایە بەڕێوەدەچێت.

ئەم بەرنامەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە کولتوورییەکانی نێوان ئێران و مالیزیا، ئاڵوگۆڕی زانست و نەریتەکان، ناساندنی ڕێوڕەسمە کۆنەکانی ئێران و دروستکردنی کەشوهەوایەک بۆ وتووێژی کولتووری لە ڕێگەی هونەرەوە داڕێژراوە.

گرووپی مۆسیقای نەریتی ئێرانی "ئاڤای نەتەوەکان" میوزیکی زیندوو لە دوو بەشدا پێشکەش دەکات و بە گۆرانییە ڕەسەنەکانی ئێرانی کەشوهەوای یەڵدا بۆ ئامادەبووان زیندوو دەکاتەوە.