بڕیارە جیاکارییەکەی سەرۆک ترەمپ لە دژی هاندەرانی ئێرانی و هایتی ئەمجارە دوو وڵاتی دیکەشی گرتووەتەوە و سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە فەرمانێک قەدەغەکردنی نوێ بۆ گەشتکردن سەپاندووە کە ڕێگری لە بینەرانی سەنیگال و کەناری عاج دەکات لە بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026دا.
بینەرانی 4 وڵاتی (ئێران، هایتی، سەنیگال، و کەناری عاج) تا ئێستا بەهۆی پێشێلکردنی ئاشکرای ترەمپ لە یاساکانی فیفا (یەکسانی بۆ هەمووان لە سەیرکردنی تۆپی پێدا) بۆ شداریکردن مۆندیال بایکۆت کراون.
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا بە پێشێلکردنی دروشمەکانی یەکسانی فیفا ڕێگری لە بینەران کردبوو لە یارییەکانی مۆندیالدا.
ئەم کارەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا چەندین جار ڕایگەیاندبوو کە هیچ سنوورێک بۆ ئامادەبوونی بینەرانی تۆپی پێ لە مۆندیالدا دانەنراوە.
ئەلیۆن تین چالاکوانی مافی مرۆڤی سەنیگالی، ترەمپی تۆمەتبار کرد بە "سوکایەتیکردن بە سەرکردە و خەڵکی ئەفریقا" و داوای هاودەنگی ئەفریقای کرد بۆ "بایکۆتکردنی مۆندیال". ماڵپەڕی تۆپی پێی ئەفریقا ئەو کارەی ترەمپ بەرامبەر بینەرانی چوار وڵات و دوورخستنەوەیان لە مۆندیال بە "ڕەگەزپەرستانە" و "پێچەوانەی ڕۆحی مۆندیال" (کە پێویستە گشتگیر بێت) دەزانێت.