بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لامین جەمال وەرزێکی زۆر باشی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەسەربرد و توانی خۆی وەک
یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئەم وەرزە بناسێنێت. بردنەوەی لالیگا و جامی شای
ئیسپانیا و دووەم بوون لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەلی بردنەوەی تۆپی زێڕینی بە
یامال بەخشیوه لە تەمەنی 18 ساڵیدا.
ڕامۆس کە لە خولی مەکسیک یاری دەکات، سەبارەت بە یامال ڕایگەیاند:
من لەو باوەڕەدام کە یامال تەنیا بەهرەیەکی گەورە نییە، بەڵکو ئەستێرەیەکی جیهانییە.
یامال بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی کاری سەرسوڕهێنەر دەکات.
هەروەها وتیشی: هەرچەندە یامال لە بەرشەلۆنە یاری دەکات، بەڵام هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم. چونکە ئەو ئیسپانییە و نوێنەرایەتی وڵاتەکەمان دەکات./.