بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ عەقید زەید عادل بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی عەرەفە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی عەرەفە وەستاوە لەوکاتەدا کەسێک هاتووە و دەستـ.ـڕێـ.ـژی گوللـ.ـەی لێکردووە و هەڵاتووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە رووداوەکەدا عەقید زەید بەسەخـ.ـتی برینـ.ـداربووە و پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانیـ.ـلەدەستـ.ـداوە.
عەقید زەید عادل لە پێکهاتەی کریستیانی مەسیحیەکانەو لە ئێستادا لەناو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک کاریکردووە، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە.