پۆڵەندا ڕێگەی بە وەرزشوانانی ڕووسی نەدا بەشداری لە جامی جیهانی بازدانی سکی بکەن، بەمەش ڕێگری لە سەرکەوتنیان بۆ ئۆڵۆمپیادی زستانە کرد.

جاکوب ڕوتنیکی، وەزیری وەرزش و گەشتوگوزاری پۆڵەندا ڕایگەیاند، هیچ بەختێک بۆ ڕووسیا نییە بەشداری لە چالاکییەکەدا بکات.

لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی دەرفەتی بە وەرزشوانانی ڕووسیا داوە کە بە تاک بەشداری یاری زستانەی میلان و کۆرتینا بکەن، بەبێ ئاڵا و سروودی نیشتمانی، بەو مەرجەی کە پشکێک بەدەست بهێنن.

دادگای ناوبژیوانی وەرزشی پێشتر ئەو بایکۆتەی هەڵوەشاندەوە کە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خلیسکێنەی سەر بەفرەوە سەپێنرابوو و ڕێگەی بەو وەرزشوانانی ڕووسیا و بیلاروسی دا کە پێوەرەکانی بێلایەنییان تێدایە بەشداری پێشبڕکێکانی ئۆڵۆمپیاد بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدا ڕوویدا کە ئەندەنوسیا ڕێگری لە میوانداریکردنی بۆنە نێودەوڵەتییەکان کرد، دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە ڤیزا بە وەرزشوانانی ئیسرائیلی بدات، بەڵام دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کاردانەوەیان نەبووە بەرامبەر بە ڕەتکردنەوەی ڤیزە بە ڕووسەکان.