بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خوان گارسیا کاتژمێرێک لەمەوبەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا بە فەرمی ڕۆیشتنی خۆی لە ئیسپانیۆل ڕاگەیاند. ئەم گۆڵپارێزه چووه ڕیزی بەرشەلۆنه. بڕی ئەم گواستنەوەیە 26 ملیۆن و 340 هەزار یۆرۆیە.

خوان گارسیا لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە: کاتی ئەوە هاتووە ڕێگاکانمان لێک جیا ببنەوە. ئەمڕۆ دەبێت ماڵئاوایی لەو یانەیە بکەم کە لە تەمەنی 15 ساڵییەوە ماڵی من بوو. هەموو هەوڵێکم بەکارهێنا بۆ یارمەتیدانی تیپەکە. دەمەوێت بزانن کە ئەم بڕیارە زۆر ڕاست بوو، نەک تەنیا لەبەر کارەکەم بەڵکو بۆ بەرژەوەندی یانەکەم، خێزانەکەم و خۆم. من زۆر سوپاسی هەموو ڕاهێنەرەکانم، هاوڕێکانم و ستافی تەکنیکی دەکەم./.