بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەلی ئەسغەر کوڕی سەید نیزام ئەلدین، لە ساڵی 1260(1916) لە گوندی سەڵوات ئاوا لە شاری سنە لە دایک بووە. بنەماڵەکەی سەیدی بەڕێزی ناوچەکە بوون کە بە دەنگی خۆش ناسراوە بوون.
ناوبراو خوێندنی قورئان و بنەماکانی گۆرانی وتنی لە باوکی و لە قوتابخانە ناوخۆییەکانەوە فێر بوو. بەڵام ئەوەی ڕێبازی ژیانی گۆڕی، ئامادەبوونی بوو لە بازنە و خانەقا عیرفانییەکاندا لە کوردستان کە لەو سەردەمەدا ناوەندی پاراستنی ئاوازی ڕاستەقینەی کورد بوون.
خاڵی وەرچەرخان لە ژیانیدا، ناساندنی بوو بە کۆمپانیاکانی تۆمارکردن لەلایەن بەرپرسانی ئەو سەردەمەوە لەوانەش بنەماڵەی "ئاسیف" و "موشیر دیوان". ناوبراو بەو شێوازە توانی دەنگی خۆی لە دوو خاڵی سەرەکیدا هەرمان بکات
لە ساڵی 1928دا و لە تەمەنی 47 ساڵیدا مامۆستا عەلی ئەسغەر لەسەر بانگهێشتی کۆمپانیای پۆلیفۆن لەگەڵ تیمێک لە مۆسیقاژەنی دیار دەچێتە تاران و گرێبەستێکی واژۆ کرد کە بەپێی ئەو گرێبەستە 10 گۆرانی بۆ ئەم کۆمپانیایە لەسەر سەفحە تۆمار دەکات کە بریتین لە:
مەقام سێگا 2- مەقام بەیات تورک 3- مەقام حیجاز 4- مەقام هۆمایون 5- مەقام دەشتی 6- مەقام شوشتەری 7- مەقام ئیسفەهان 8- گۆرانی یار غەزال 9- گۆرانی هەی نابێ نەبێ 10- گۆرانی لەنجە و لەنجە.
جگە لەو گۆرانیانەی ئاماژەیان پێکرا، چوار گۆرانی دیکەی عەلی ئەسغەر بە هەرمان ماون کە بریتین لە: 1- ئەی ڕەفیقانی تەریقەت 2- کراس کورتێ 3- جانی جەنانم وەرە 4- غەمگین و دەل پەشێوم. بەشێک لەو بەرهەمانە لەلایەن گۆرانیبێژانی ئێستاوە وتراونەوە، لەوانە کاسێتی "زەردی خەزان" لە نووسینی ئەرسەلان کامکار و بەشێک لە کاسێتی "فەڵەک باخەوان" بە دەنگی سەید جەلالەدین محەمەدیان، هەروەها ئاوازەکانی "دەردی هیجران، ڕەفیقانی تەریقەت و هەر وەک بازووزەن" کە لەم دواییانەدا لەلایەن گۆرانیبێژی زۆر بەتوانا، مامۆستا حشمەتوڵڵا لوڕنژاد، کە شایەنی ستایشە، پێشکەش کراون.
ساڵی1933 (بەیروت و حەلەب): ئەم سەفەرە کە لە ڕێگای کرماشان و بەغداوە ئەنجام درا، لە ئەنجامدا تۆمارکردنی ئەلبوومەکانی کۆمپانیای بایدەفۆنی بە دواوە بوو. تەکنیکی ئاواز و دەنگی ئەو لەم گەشتەدا گەیشتبووە لووتکە. هاوکاری مۆسیقاژەنی بەتوانا لەم تۆمارانەدا ستانداردێکی نوێی بۆ مۆسیقای کوردی دیاری کرد.
لە ڕوانگەی مۆسیقارناسییەوە دەنگی سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی تایبەتمەندی ناوازەی هەبوو:
بەرفراوانی دەنگ: ناوبراو توانی پارچە مۆسیقاکان لە دەنگە زۆر بەرزەکاندا پێشکەش بکات بەبێ ئەوەی هیچ کوالیتی و ڕوونییەک لەدەست بدات.
ڕەهاکردنی چەکوشی: یەکێک لە تایبەتمەندییە هەرە دیارەکانی ناوبراو داهێنان یان تەواوکردنی جۆرێک لە نۆت بوو کە بە "چەکوشی" ناسراوە. ئەم نۆتانە بە شێوازی بچڕاو و بە خێرایی زۆر لە قوڕگدا دروست دەکران و وەکوو لێدانی سەنتوور وا بوو.
تێکەڵبوونی شیعر و مۆسیقا: ناوبراو شیعری شاعیرانێک وەک وەفایی و نالی بە تێگەیشتنێکەوە پێشکەش دەکرد کە سەرهەڵدان و دابەزینی دەنگ بە تەواوی لەگەڵ مانای شیعرەکەدا دەگونجێت.
سەید عەلی ئەسغەر لە ساڵی 1325 وکاتێک کە تەنمەنی بەس 55 ساڵ بوو بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و لە زێدی خۆی لە سەڵوات ئاوا بە خاک سپێردرا.
میراتی ئەمڕۆی ناوبراو دەتوانرێت لە دوو بەشدا کورت بکرێتەوە:
مامۆستایانێک وەکوو عەباس کەمەندی و حەسەن کامکار ساڵانێک کاریان کرد لەسەر لێکۆڵینەوەی تۆمارەکانی بۆ دەرهێنانی گۆشە لەبیرکراوەکانی مۆسیقای کوردی.
دەنگی ئەم هونەرمەندە پێوەرێکە کە دەبێت هەموو گۆرانیبێژێکی کورد بۆ سەلماندنی توانای دەنگی خۆی لە گۆرانی کەلاسیکدا بتوانێت پارچە مۆسیقاکانی ئەو بخوێنێتەوە (تاقیکردنەوەیەک کە کەم کەسی تێدا سەردەکەوێت)
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە کۆمپانیاکانی تۆمارکردن بەجێیان هێشتووە، تۆمارە گرامۆفۆنەکانی سەید عەلی ئەسغەر لە پڕفرۆشترین بەرهەمەکانی ئەوکاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوون و تەنانەت لەلایەن مۆسیقاژەنەکانی میسر و تورکیاشەوە لەبەرچاو گیراون.