بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئارسناڵ ڕازی نەبووە بە داواکارییە بەرزەکەی یانەی لایپزیگ کە 80 بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ بوو بۆ کڕینی بنجامین سێسکۆ. یانەی ئارسناڵ لەگەڵ نوێنەری ئەو هێرشبەره له پەیوەنددایه بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووەته ڕێککەوتنێکی تەواو لەسەر مەرجەکانی تایبەتی گرێبەسەکه و تەنانەت ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گرێبەستکردنی لە لایەن یانەی ئارسناڵەوە پێشکەش نەکراوە.

لەسەر بنەمای ئەم بانگەشەیە، لەوانەیە ئێستا ئارسناڵ سەرنج بخاتە سەر هەڵبژاردەیەکی دیکە: ڤیکتۆر گیوکرێس، هێرشبەری سویدی یانەی سپۆرتینگ. ئەم یاریزانە هیوادارە یانەکە رێگەی پێبدات ئەم هاوینە بە بڕی 60 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ یانەکەی جێبهێڵێت، هەرچەندە ڕەنگە سپۆرتینگ داوای پارەیەکی زیاتر بکات./.