شەوی شەمە 29ی سەرماوەز لە پەردیسی سینەمای ڕۆزماڵ، بیست و چوارەمین ڕێوڕەسمی ئاهەنگی حافز بە سەرپەرشتی ئومێد موعەلم بەڕێوەچوو و براوەکانی خۆی ناساند.

سەرەتای مەراسیمەکە بە کلیپێکی عەلی موعەلم دامەزرێنەری گۆڤاری دۆنیای وێنە و سکرتێری فستیڤاڵی حافز دەستی پێکرد.

بەرنامەکە لەلایەن ئومێد موعەلمەوە بەڕێوەچوو، مەراسیمەکەش بە گۆرانی وتن و پێشکەشکردنی غەزەلێک لە غەزەلەکانی "حافز" بە خوێندنەوە لە لایەن محەمەد ڕەزا موقەدەم دەستی پێکرد.

دواتر ئومێد موعەلم بە خوێندنەوەی بەیتێک لە شێعەرەکانی حافز هاتە سەر شانۆ و بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد.

خولی بیست و چوارەمی فێستیڤاڵی فیلم و تەلەفزیۆنی حافز لە حاڵێکدا بەڕێوەچوو، کە فیلمی "پیرە پیاوە" خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا، هاوکات مەحمود کەلاری بەهۆی تەمەنێک چالاکیی هونەرییەوە ڕێزی لێگیرا و پاشان فیلمەکانی تر هەر کامە و لە بەشە جیاکاندا بوون بە هەڵگری خەڵاتی فسیڤاڵی فیلمی حافز.

شایانی ئاماژەیە کە "پەریناز ئیزەدیار" و "غەزەڵ شاکری" وەک باشترین ئەکتەرانی ئەم خولە لە فستیڤاڵی خافز ناسێندران.