بە پێی ڕاپۆرتی جامی کوردی، "ڕەزا نیک ڕەوش" بە ئاماژە بە نزیکی کرماشان لە هەردوو بەشی عەرەبنشین و هەرێمی کوردستانی عێراق و بوونی پێنج گومرگی سنووریی چالاک، ئەم پێگەیەی بە قازانجێکی ناوازە لە ڕۆژاوای وڵات زانی و دەشڵێت: دەستڕاگەیشتنی ئاسانی پارێزگاکانی دیکە بۆ سنوورەکانی پەرویزخان و خوسرەوی تێچوو و کاتی گواستنەوەی کاڵای هەناردەکراوی کەمکردووەتەوە.
ناوبراو هەڵکەوتنی کرماشانی لە سەر ڕێڕەوی ترانزێتی وڵات، چالاکی ڕێکارە بازرگانییە جۆراوجۆرەکان لەوانە ترانزێت لە گومرگی خوسرەوی، پەرویزخان و سۆمار و بوونی یەکەکانی بەرهەمهێنان، پیشەسازی و زانست بنیاتی بەتوانا، وەک سوودەکانی دیکەی ئەو پارێزگایە خستەڕوو.
سەرپەرشتیاری گومرگی پارێزگای کرماشان بە ئاماژە بە هەناردەکردنی زیاتر لە ٢ ملیار دۆلار کاڵا لە گومرگی پارێزگاکە لە ماوەی ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ڕایگەیاند: هەمەجۆریی کاڵای هەناردەکراو، لە کەرەستەی بیناسازی و بەرهەمە کانزاییەکانەوە تا میوە، بەرهەمی شیرەمەنی و پلاستیک، ئاماژەیە بۆ توانای بەرزی بازرگانی بیانی پارێزگاکە، بەڵام لاوازی ژێرخانی لە هەندێک لە سنوورەکاندا فرەیی دەسەڵاتدارانی بڕیاردان بووەتە تەحەدای پرۆسەی هەناردەکردن.
نیک ڕەوش هەروەها جەختی لە هەنگاونان بەرەو هەناردەکردنی کاڵای پرۆسێس کراو و بەها زیادکراو و پەرەپێدانی سیاسەتی یەکگرتوو بۆ بازرگانی لەگەڵ عێراق و دروستکردنی هاوسەنگی لە هاوسەنگی بازرگانی لەڕێگەی بەهێزکردنی هاوردەکردن لە سنوورەکانی پارێزگاکە کردەوە.