بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی محەممەد نایینی وتەبێژ و جێگری پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە شەوی هەینی، سەرکەوتووترین شەپۆلی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی جێبەجێ کراوە.

ناوبراو لە شرۆڤەی ئەو هێرشەدا وتی: لە داڕشتنی پلانی هێرشەکەدا لە ڕووی هەڵبژاردنی جۆری مووشەک، ئامانج و ڕێگای ئاراستەکردنی، دەستپێشخەری نوێ هەبووە و بەرهەمەکەشی ئەوە بووە کە 14 ناوەندی هەستیاری زایۆنیستەکان لە حەیفا و تەل ئەبیب کراوەتە ئامانج.

نایینی ڕایگەیاند کە لەو هێرشەدا تاوەری Sail لە ناوەڕاستی حەیفا کە شوێنی نووسینگەی کۆمپانیای ژیری دەستکردی AL12 Labs و کۆمپانیاکانی دیکەی پیشەسازی سەربازیی وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستییە، بە مووشەکی دوورهاوێژی قەدر F کرانە ئامانج. وێستگەی هەدرا، پاڵاوگەی نەوتی حەیفا، بنکەی ئاسمانیی عودا بۆ فەرماندەیی شەڕی ئەلیکترۆنی، ناوچەی پیشەسازی کریات کات و ناوەندی ڕافائێلی حەیفا لە ڕیزی ئەو شوێنانەدا بوون کە کراونەتە ئامانج./.