بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمرۆ یەک شەممە لە پاش هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کۆبووە.

هەر دوو وەزیری دەرەوەی عێراق و ئێران دۆخی ناوچەکە بە تایبەت هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنیستی و ئەمریکایان تاوتوێ کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە تاران چەندین بژاردە بۆ وەڵامدانەوەی ئەمریکا تاوتوێ دەکات./.