مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا نووسی: وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەر دەستدرێژییەکی ستەمکارانە، تووند و پەشیمانکەر دەبێت.

پێشتر سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی دیداری سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیدا جەختی کردەوە: ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی خۆی، هێرشی دەکەینە سەر.

ناوبراو وتیشی: ئێران دەیتوانی پێش هێرشەکانی هاوین لەگەڵ ئێمە بگاتە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی.

ترامپ وتی: بیستوومە ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکات. ئەگەر ئەوان دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن، ئەمە زۆر ژیرانەترە.