فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی دوای دە ساڵ کۆتایی سەردەمی خەڵاتی "The Best"ی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای 48 کاتژمێر لە واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ ئیمارات بوو، بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگەکانی فیفا لە ساڵی 2026دا.

ئەم خەڵاتە لەلایەن فیفاوە دەبەخشرایە باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهان، بەڵام ئێستا ئەم پشکە تایبەتە بە دوبەی دراوە.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، پێشتر ڕێوشوێنی هاوشێوەی گرتەبەر بۆ ئەوەی داهاتی زیاتر لە تۆپی پێ بەدەستبهێنێت، وەک زیادکردنی ژمارەی تیپەکانی بەشداربوو لە مۆندیالدا.

ئێستا بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ماڵپەڕی ساکرنێت بڵاوی کردۆتەوە، سەرۆکی فیفا گرێبەستێکی چەند ملیۆن دۆلاری لەگەڵ ئیمارات واژۆ کردووە بۆ ئەوەی ڕێوڕەسمی "The Best" لەگەڵ ئاهەنگی گڵۆب سۆکەر دوبەی تێکەڵ بکات.