بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، کۆبونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و چوارچێوەی هەماهەنگی دەرگایەکی فراوان بەڕوی دوبارە دەستپێکردنەوەی لێکتێگەیشتنە سیاسییەکان لەبەغدا دەکەنەوە.
سەرچاوە نزیکەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایانکردوە، چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر پێویستیی ڕێککەوتنی کورد لەسەر یەک کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار کردەوە، بۆ ئەوەی هێزە شیعەکان توشی شەرمەزاری نەبن لەکاتی یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستە لەپەرلەماندا.
زانیارییەکان ئاشکراشی دەکەن، نزار ئامێدی، دیارترین کاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، کە لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە پێشنیارکراوە، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی مێژوی پیشەیی و پەیوەندییە هاوسەنگەکانی ناوبراو لە گۆڕەپانی سیاسیدا.
بەپێی دەستوری عێراق، پێویستە لەماوەی 30 رۆژی دوای ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی هەر خولێکی نوێی پەرلەمانی عێراق، سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت، بەوپێیەش دەبێت تاکو رۆژی 26ی ئەم مانگە سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێردرێت