بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە وەڵامی دەستدرێژییەکەی ئەمریکا بۆ سەر
دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە بە تایبەت
لە قەتەر بە هێرشی مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کرانە ئامانج.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکەوە ڕایگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنی
مووشەکیی مزگێنی فەتحدا بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە تایبەت بنکەی
عەدیدی قەتەر کراونەتە ئامانج.
ئەم بنکە سەربازییە بە ناوەندی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی و ستراتیژیی سوپای
ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت./.